کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی جنووب

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی جنووب

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی جنووبی ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.