کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رده‌وامی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان

هێرشی به‌رده‌وامی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له‌ ڕۆژئاوا و قه‌زای ماوه‌تیان له‌ باشووری كوردستان به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌نپ.ك.كوه‌، درێژه‌ به‌ پێشێلكارییه‌كانیان ئه‌ده‌ن و ڕۆژی ڕابردوو، دۆڵیژاژۆڵانیان له‌ قه‌زای ماوه‌ت بۆردوومان كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له‌ ئارادایه‌. هاوكات فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌كه‌یان بۆردوومان كردووه‌ و فه‌رمانده‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌ڵێن: دوو سه‌ربازی توركیا و دوو تیرۆریستی جیهادی له‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان كوژرا و بریندار بوون.