له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرا‌و له زیندانه‌كانی “ئه‌هه‌ر”، “بیرجه‌ند”، “هه‌مه‌دان” و “ناوه‌ندی ئیسفه‌هان”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عزه‌ت زه‌ینالی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “عه‌باس بامری”، “محه‌ممه‌د ڕاعی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “جه‌لال ئه‌شكانی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی ئه‌هه‌ر، بیرجه‌ند و هه‌مه‌دان، له سێداره دران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “عه‌لی سه‌لیمیان” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، ئێعدام كرا.