کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی هاووڵاتیێكی به‌ندكراو له‌ زیندانی ده‌ڕه‌ شار

مانگرتن له‌ خواردنی هاووڵاتیێكی به‌ندكراو له‌ زیندانی ده‌ڕه‌ شار

“كیانووش چراغی” به‌ندكراوی سیاسی، به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ گواستنه‌وه‌ی له‌ زیندانی ئیلامه‌وه‌ بۆ “ده‌ڕه‌ شار”، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌ لایه‌ن لقی دووی دادگای شارستانی دێهلۆرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سێپێندرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی به‌ندكرانه‌كه‌ی به‌ پابه‌ندی ئێلێكترۆنی، گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ئیلام و له‌وێ مانی له‌ خواردن گرتبوو، به‌ڵام پاش ٩ ڕۆژ به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا و له‌سه‌ر‌ به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندان مانگرتنه‌كه‌ی شكاندبوو.