ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ئه‌مین ته‌قی زاده، سامان بیدار و ئیمان خدری له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل و مه‌سجد سوله‌یمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌مین ته‌قی زاده، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له شاری ئه‌رده‌بیل، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سامان بیدار و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌سجد سوله‌یمان به ناوی ئیمان خدری له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.