کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نامه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی كورد بۆ هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

نامه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی كورد بۆ هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤ

به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ ناوی “موته‌لب ئه‌حمه‌دیان“، كه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوییه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدایه‌. له نامه‌یه‌كدا خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و بێبه‌شبوونی له‌ ده‌رمان ڕاگه‌یاند.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٩ له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ كۆماری ئیسلامی” و “ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردستانیه‌كان“، حوكمی ٣٠ ساڵ به‌ندكران و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی “میناب“ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ماوه‌ی ١٥ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی به‌ بێ ڕۆژێك موره‌خه‌سی تێپه‌ڕ كردووه‌ و به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی زۆری له‌ به‌ندیخانه‌، تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه‌.