ڕۆژی دووشهممه١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌قاوه جاده‌كانیان داخست.
به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی هاوڕێ له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان جاده‌ی سه‌ره‌كی ئیسفه‌هانیان داخستووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قاوه بوون. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، پێشتر ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دابینكردنی حه‌قاوه‌ی دابوو، به‌ڵام ئاوی بۆ وهزهخانه و كارخانه‌كانی فولاد دابین كردووه و بایه‌خی به كه‌شاوه‌زران نه‌داوه. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی بارینی به‌فر و باران له زستانی ئه‌مساڵ دا به ڕێژه‌ی ٥٠ له سه‌د كه‌می كردووه و زۆربه‌ی به‌ندئاوه‌كانی ئێران كه‌متر له ٣٠ له سه‌د ئاویان هه‌یه.