شه‌وی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزی کۆماندۆی سەر بە فەرمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، هێرشی پێچه‌وانه‌یان كرده سه‌ر چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و ناوچه‌كه‌یان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه.
به وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، دەست لە هیچ هێزێک ناپارێزن و ئامادەن بەرپەرچی هەموو مەترسیەکی زەمینی و ئاسمانی بده‌نەوە. له ڕۆژانی ڕابردوودا تیرۆریستانی سه‌ر به دەوڵەتی تورکیا هێرشی فراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی بەنداوی تشرین، پردی قەرەقۆزاق و دێرحافر ئه‌نجام داوه. شه‌وی ڕابردوو شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك له شه‌ڕێكی قورس دا ده‌یان تیرۆریستیان كوشت و به ده‌یان كه‌سیان بریندار و به‌دیل گرت.
