کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری لە دیوانی باڵای وڵات

په‌سه‌ندكردنی داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری لە دیوانی

سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا و دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە ڕەوانەی لقی هاوشێوە کرا.

مازیار تاتایی، پارێزەری پەرهام پەروەری ڕایگه‌یاند: “سێیەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری لەلایەن لقی مامەڵەکار لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کراوه‌. بە پێشێلکردنی فەرمانی دەرچوو، هیوادارین کە لقی هاوشێوە ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ كه‌م كاته‌وه‌ و له‌ زیندان ئازاد بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ په‌رهام په‌روه‌ری له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و سزاكه‌ی بۆ ١٥ ساڵ زیندان كه‌‌ ده‌ ساڵی دوورخرانه‌وه‌ بۆ شارستانی جاسك‌ و پێنج ساڵی ته‌عزیزیه‌ مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ زیندانی زاهیدان دوورخرایه‌وه‌.