به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نار و كه‌نگان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به جیاكاری له حه‌قده‌ست، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.