کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر توندوتیژی دژ به‌ منداڵانی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر توندوتیژی دژ به‌ منداڵانی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی

به‌ پێی ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ی ٧ ساڵی ڕابردوودا، 56 منداڵ له‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كوژراون و ٣٠ منداڵی دیكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون‌.

به‌ پێ ئه‌و ئامارانه‌، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ ته‌مه‌نیان له‌ ژێر ١٠ ساڵ بووه‌ و به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و بریندار بوون‌. به‌ پێی راپۆرتی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان، كه‌ كۆماری ئیسلامیش ئه‌ندامیه‌تی‌، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به‌رپرسیاره‌ كه‌ ژیان و په‌روه‌رده‌ی منداڵان دابین بكات و له‌ توندوتیژی بیانپارێزێت. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای دابیننه‌كردنی پێداویستییه‌كانی منداڵان له‌و پارێزگایه‌، ته‌نانه‌ت به‌ توندوتیژیه‌وه‌ و به‌ ئامانجی گوشاری زۆرتر و به مه‌به‌ستی پێکهێنانی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت له ناو خه‌لکی به‌لووچ، منداڵانی كردووه‌ته‌‌ ئامانج و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌و ئۆستانه‌ داناوه‌.