لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٥ بەندکراو لە زیندانەکانی “زەنجان”، “سپیداری ئەهواز” و دەستگرد’ی ئیسفەهان، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بە ئەنقەست”، ئێعدام کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “کاوە ئەسەدبەیگی” تەمەن ٣٩ ساڵ، “ئەحمەد حەنەفی” و “وەحید مۆحێبی”، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر”، لە زیندانەکانی “زەنجان” و “دەستگرد”ی ئیسفەهان، لە سێدارە دران. هەروەها دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ئیبراهیم خۆشە” و “ئسغەر دێهقانی”، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”. لە بەندیخانەکانی “سپیدار”ی ئەهواز و “دەستگرد”ی ئیسفەهان، ئێعدام کران.