کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ سێ زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ سێ زیندانی ئێران 4

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و زه‌نجان به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سپیداری ئه‌هواز به‌ ناوی ئیبراهیم خووشه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراوه. له‌ زیندانی ئیسفه‌هان دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د حه‌نه‌فی و ئه‌سغه‌ر دێهقانی و به‌ندكراوێك له‌ زیندانی زه‌نجان به‌ ناوی كاوه‌ ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئێعدام كراون.