ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی فراجای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له شارستانی فێرده‌وس ته‌قه‌یان له گه‌نجێكی به‌لووچ به ناوی مه‌حموود به‌ریچی كرد و ناوبراویان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌ندیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان كوشتووه. ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی مه‌حموود به‌ریچی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه نابێت هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی بكه‌نه‌وه.