ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، سه‌دان كرێكاری شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی مۆلداوی، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی مۆلداوی ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و ده‌وڵه‌ت به بڕی ١٢٠ هه‌زار دۆلار قه‌رزداری كرێكارانه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن و تا وه‌دیهاتنی خواسته‌كان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.