ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش زەندی ناوگه‌ران، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و بەندکراوی سیاسیی پێشووی دانیشتووی شاری سنە، پاش یەک مانگ به‌ندكران بە دانانی بارمتە له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرشی زه‌ندی پاش هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گواسترایەوە. هێرش زەندی لە بەندکراوانی سیاسی دەیەی هەشتادی هەتاوییە کە به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم زیندانی كرابوو.
