ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك، كرمان و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی هادی فه‌راهانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌راك ئێعدام كراوه. له زیندانی كرمان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مه‌جید نه‌جه‌فی و مه‌سعوود شیری به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون. هه‌روه‌ها له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د شه‌مسه‌دین، عێزه‌ت حسێنی دوورهكی و عه‌لی ئێسحاقیان به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان ئێعدام كراون.