کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له‌ تاران

كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له‌ تاران، دژ به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان وه‌رێ خست‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند كه‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ حه‌قده‌ستی سه‌رده‌می كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ئاستی حه‌قده‌ستیان زۆر نه‌بووه‌ته‌وه‌. كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی كارانه‌ و ئیزافه‌ كاری، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون