کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی گه‌نجانی مه‌شهه‌د و یاسووج له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی دێهده‌شت

پشتیوانی گه‌نجانی مه‌شهه‌د و یاسووج له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی یاسووج و مه‌شهه‌د بۆ پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی دێهده‌شت، دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به‌ درووشمی شۆڕشگێڕانه‌ ڕازانه‌وه‌.

لاوان و ژنانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی یاسووج و مه‌شهه‌د، بۆ پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ دێهده‌شت، به‌ نووسینی درووشمیدێهده‌شت به‌ ته‌نیا نییه‌له‌ سه‌ر دیواره‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له‌ هه‌موو ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی خۆیان ڕاپه‌ڕن و بڵێسه‌ی ئاگری شۆڕش گه‌ش بكه‌ن.