به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و برووجێرد له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “مێهدی شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “سه‌لمان هه‌مده‌رد” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی برووجێرد جێبه‌جێ كراوه.
