به پێی ئه‌و راپۆرت و وێنانه‌ی به ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، رۆژی شه‌ممه ٢٠ی رێبه‌ندان، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له کرێکارانی فدراسیۆنه کرێکاریه‌کان له شاری ته‌ورێز له یه‌کێک له کارگاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ر کۆبوونه‌وه و رێزیان له ٢٦ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمه‌له گرت.
مه‌راسمه‌که به سرودی شۆڕشگێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ستی پێ کرد، پاشان بۆ رێز گرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه خوله‌کێک بێده‌نگی ڕاگیرا، بێ ده‌نگیه‌که به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له لایه‌ن یه‌کێك له به‌شداربووان شکا، پاشان هه‌مو به‌شداربووان به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌که و کوردستان و ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆره‌کان، رۆڵی کۆمه‌ڵه‌یان به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له نیو سه‌ده و هه‌ر وه‌ها جێگه و پێگه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش له کوردستان به به‌رچاو و گرنگ لێکدایه‌وه. له كۆتاییدا هه‌موو به‌شداربووان وێرای یاد کردنه‌وه‌ی دووباره له هاوڕێ محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی و هه‌مو گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه، به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان درێژه پێده‌ری رێبازی پڕ له شانازیان بن.