کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەیاننامەی رێکخراوی هاوپشتی مافی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارە

بەیاننامەی رێکخراوی هاوپشتی مافی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارە

رێکخراوی هاوپشتی مافی مرۆڤ له ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەرەڕای پشتیوانی لە هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە”، سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر “پەخشان عەزیزی”، “وریشە مورادی” و هەروەها ٥٢ بەندکراوی دیکەی بە توندی شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی سێدارە وەکوو ئامرازێک بۆ سەرکوتی ناڕازیان بە کار دێنێت و هەروها تیشکی خستووەتە سەر سەرکوت و لە سێدارەدانی بەندکراوان  و ناڕازیان لە چەند دەیە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا. ئەم ڕێکخراوە داوای لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و یەکیەتی ئۆروپا کردووە لە ڕێگای گوشاری دیپلۆماتیکەوە ڕێگە لە سێدارەدانی بەندکراوان  بگرن و حوکمی سێدارە لە ئێران هەڵبوەشێننەوە. شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوان لە ٣٥ بەندیخانەی ئێراندا دژ بە حوکمی سێدارە مانیان لە خواردن گرتووە و بەشداریان لە هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە”دا کردووە.