ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێك كه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “ڕه‌سوول ئیبن عه‌لی”، به‌ندكراو له زیندانی “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان، به‌ر له‌وه‌ی كه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره بدرێت، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو پێشووتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ره‌دا سه‌پێندرابوو. به پێی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان، له ساڵی ٢٠٢٤دا، لانیكه‌م ٩٠١ به‌ندكراو له ئێران له سێداره دران، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سێداره‌دراوان، چالاكانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی بوونه.