ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی لۆردگان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی لۆردگان ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك ساڵه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كادری ده‌رمان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.