جێگری وه‌زیری ڕێگه و شارسازی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ١٩ ملیۆن ئێرانی له خانووی نائه‌من دا ده‌ژین.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، ١٩ ملیۆن ئێرانی له خانووی نائه‌من به پانتایی ١٧٠ هه‌زار هێكتار له سه‌رانسه‌ری وڵات دا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی چوار بۆ پێنج ڕیشته‌ری ڕوو بدات، كاره‌ساتی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه له حاڵێكدایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆماری ئیسلامی چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلاری له ڕێگه‌ی توركیاوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنان ناردووه، به‌ڵام ملیۆنان كه‌س له جه‌معیه‌تی ئێران له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان و له خراپترین دۆخ دا ده‌ژین.