له مانگی ژانویه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی دا، ١٨ بابه‌ت ژنكوژی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕووی داوه كه ١٦ بابه‌تیان له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٧ ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ر، ٣ ژن له‌لایه‌ن برا، ٢ ژن له‌لایه‌ن باوك و یه‌ك ژن له‌لایه‌ن باوك و براوه به شێوه‌ی وه‌حشیانه كوژراون. له نێوان ساڵه‌كانی ١٤٠١ تاكوو ١٤٠٣دا به گشتی ٨٥ ژن و كچ له‌لایه‌ن یه‌ك یا چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون و ئه‌و دیارده‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و زۆربه‌ی كوژراوه‌كان به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس بوونه‌ته قوربانی.