کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری خاش

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری خاش 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری خاش بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاونكار ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستی پێ نه‌داون و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌فته‌رچه‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ دروشم خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له‌ ڕۆژمزده‌وه‌ بۆ قه‌راردادی بوون.