ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندرانی ١٤٠٣، كه‌سه‌به و بازاڕیانی تاران دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی نرخی دولار و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
بازاڕیانی ناڕازی له شه‌قامه‌كانی “مه‌وله‌وی”، “خه‌یام” و مه‌یدانی “قیام”، دوكانه‌كانیان داخست و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك بوون. مانگرتنی بازاڕیان نیشانه‌ی گوشاری كێشه‌ی ئابووری له سه‌ر خه‌ڵك و به تایبه‌ت كه‌سه‌به و بازاڕیانه.