ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی ئاگر گرتنی به‌شێك له پترۆشیمی مارۆن له ماهشههر شه‌ش كرێكار به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگر گرتنی به‌شێك له ئه‌نباری زایهعات، ئه‌م ڕووداوه ڕووی داوه، به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئاگر گرتنی ئه‌و به‌شه دیار نییه. ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی له به‌شه جیاوازه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.