ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و سێشه‌ممه، ١١ و ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له به‌ندیخانه‌كانی ساری و “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مێهدی ساڵح زاده” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “عه‌بدوڵڵا خادمی” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له زیندانی “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان له سێداره دران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ئیحسان جه‌مشیدی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به هه‌مان تۆمه‌ت له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ساری ئێعدام كراوه.