ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “حه‌میده زار‌ع” له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت كرا.
ناوبراو له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو كه له ڕێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌رداندا ئازاد كرابوو. هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له دوای بانگهێشتی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شتیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م چالاكوانه باره‌ها به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆست و ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی له زوڵمێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم و به تایبه‌ت ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان به سه‌ر خۆیدا سه‌پاندبوویانه كردبوو.