مانگی خه‌رمانان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كوشتاری به كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی به ده‌ستی رژیمی كۆماری ئیسلامیه. له مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1367 دا كوشتاری زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری خۆی. كوشتارێك كه له ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌و ساڵه‌وه به فه‌رمانی خومه‌ینی له زیندانه‌كانی رژیم ده‌ستی پێی كردوبوو له مانگی خه‌رمانان توند تر و خێراتر بووه. ئه‌گه‌ر له مانگی گه‌لاوێژ دا كومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانی خومه‌ینی ئه‌وله‌ویتی خۆی كوشتاری زیندانیانی موجاهێد دانابوو ئه‌م جار ئینسان كوژان كوشتاری زیندانیانی كومونیستیان خسته ئه‌وله‌ویتی خۆیانه‌وه.زورێك له قوربانیانی ئه‌م كوشتاره ده‌وره‌ی زیندانی خۆیان تێپه‌ر كردبوو و چاوه‌ڕوانی ئازادی بوون. هۆكاری ده‌ست به سه‌ر كرانی زورێك له‌م قوربانیانه روون نه‌بوو و چاوه‌ڕوانی به ناو زانینی تاوانه‌كانیان بوون. له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان رووداوه‌ێكی گرینگ رووی دا بوو و شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق به لایه‌نی به‌ربڵاوی خه‌ساره‌تی ئینسانی و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری و مالی كه ببوه هۆی وێران بوونی شاره‌كان و شوێنه‌كانی ژیانی خه‌ڵك له هه‌ر دوو وڵات به شكستی كۆماری ئیسلامی كوتایی پێ هاتبوو. خومه‌ینی كه له سه‌رتا دا جاری ئه‌وه لێ ده‌دا كه شه‌ر نه‌عمه‌تی ئیلاهیه، به سه‌رشوڕیه‌وه شكست له‌م شه‌ره‌ی به خواردنه‌وه‌ی جامی شوبهاند و قه‌بولی كرد.كۆتایی شه‌ر بۆ خه‌ڵكی ئازار دیتووی ئێران، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای هیوایه‌ك بوو كه له لایه‌كه‌وه ده‌یانتوانی ژیانی ئاسایی خۆیان به دوور له كوشتار و بومباران ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه داخوازی و خواسته‌كانی ئینسانی خۆیان كه به‌رده‌وام به بیانوی شه‌ر سه‌ركوت ده‌كرا، بێنه گۆرێ. شور و شه‌وق له دڵی خه‌ڵكی ئێران دا پێك هات و شكست و زه‌بونی رژیمی ئیسلامی بووه جێگای هیوا بۆ پێشڕه‌وی خه‌بات و وه‌دی هاتنی داخوازیه‌كانی ئه‌وان له داهاتوو دا. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه خومه‌ینی و راوێژكارانی سه‌ره‌كی ئه‌و واته ره‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی و باقی هاوبیره‌كانیان ئاگاداری ئه‌م واقعیه‌تانه بوون. ئه‌وان به‌رنامه‌دارێژراو بوون و ئاگاهانه بریاریان دا شای و شور و شوه‌قی خه‌ڵك بۆ كۆتای هاتنی شه‌ر بكه‌نه ماته‌مین، به‌ڵام بیانویه‌كیان بۆ پاساوی كوشتاری خه‌ڵك له كوڵان و شه‌قامه‌كان نه‌بوو. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه به وته‌ی خۆیان، حكومه‌ته‌كه‌یان به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنی خوێن به سه‌ر شمشێر دا بوو، بریاریان دا تا توڵه‌ی شكست له شه‌ر له خه‌ڵكی ئێران بكه‌نه‌وه. ئه‌وان بۆ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێویستیان به‌وه بوو هه‌رچی زیاتر خوێن بریژن و ئه‌م جاریش وه‌كو 30 جۆزه‌ردانی ساڵی 1360 شمشێری ژاراوی خۆیان له زیندانه‌كان و له دژی زیندانیانی سیاسی خسته كار. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێرانه‌وه گونجاوترین و بێ ده‌نگ ترین شوێن ته‌نیا زیندانه‌كان بوون كه به هه‌زاران ئینسانی خه‌باتكار و له هه‌مان حاڵ دا بێ دیفاع له پشت میله‌كانی ئاسنیینی ئه‌م زیندانه‌نه به‌ند كرابوون. خومه‌ینی به پێك هێنانی كومیته‌یه‌ك بریتی له “نیری” قازی شه‌رع، “ئه‌شراقی” دادستانی تاران و “موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی” دادستانی گشتی تاران و به ده‌ركردنی فه‌توای مه‌زهه‌بی فه‌رمانی كوشتاری به هه‌زاران زیندانی سیاسی ده‌ركرد. دوای ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه جینایتكارانی پیشه‌یی وه‌ك “لاجوردی” و “داوه‌ری” و ده‌یان جینایه‌تكاری دیكه زیندانه‌كانی بۆ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كرده مه‌یدانی شه‌رێكی یه‌ك لایه‌نه و شكست له به‌ره‌ی شه‌ریان له زیندانه‌كان و به دوور له چاوی خه‌ڵك كرد به سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام. سێ داره‌كان به‌پا كران و خه‌باتكارانی ئازادیخواز به وتنی “نا” به جه‌ڵادان رژیم له سێ داره دران و سه‌رشوڕی مێژوویان بۆ جه‌ڵادانی كۆماری ئیسلامیان به جێ هێشت. به هه‌زاران زیندانی خه‌باتكار و خۆراگر چونه سه‌ر سێ داره، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر جینایه‌تكارانی ئیسلامی دا سه‌ریان دانه‌نه‌واند. هه‌واڵی ئه‌م جینایه‌ته له رادیو و ته‌له‌ویزیون و راگه‌ێنه‌ره‌كان دا بڵاو نه‌كرایه‌وه و خومه‌ینی و هاوكاره‌كانی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌توانن قفلی دیكتاتوری بۆ هه‌تا هه‌تایی له سه‌ر ده‌می كۆمه‌ڵگا بده‌ن. ته‌رمی قوربانیانی ئه‌م جینایه‌ته به نه‌هێنی له خاوه‌رانی تاران، دارالره‌حمه‌ی شیراز، باغی رێزوانی ئیسفه‌هان، حه‌وشه‌ه‌ی دادگای ئینقلابی سنه و ده‌یان شوێنی دیكه به خاك سپێردران. ناوی گۆڕستانی ئه‌م ئازیزانه‌یان كرد به له‌عنه‌ت ئاوا تا به خێاڵی خاوی خۆیان خه‌ڵك دووری لێ بگرن. به‌ڵام ئه‌م گۆڕستانانه ده‌ست به جێ بونه شوێنی ئازیزانی له‌بیرنه‌كراو و به دڵنیایه‌وه له داهاتوو دا ده‌بێته شوێنی به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی رێگای رزگاری مروڤ.زۆری نه‌خاێاند كه هه‌واڵی ئه‌م جینایه‌ته هه‌ژێنه‌ره له ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو بوه‌وه. خه‌ڵكی ئێران كه ده‌یان ویست جه‌سته‌ی ماندوو و ئازاردیتوی خۆیان له ژێر ئاسه‌واره‌كانی شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق بكێشنه‌وه ئاگادار بوون كه چ كاره‌ساتێك له دژی ئازیزه‌كانیان به رێوه چووه. ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له هاوسه‌نگه‌رانی قوربانیانی جینایه‌تی هاوینی ساڵی 67 كه له‌و كوشتاره به كۆمه‌ڵه رزگاریان بووه له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیان دا به‌شێك له كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی جینایه‌تكاران و مه‌زلومیه‌تی زیندانیانی به‌ند كرا‌و و بێ دیفاعیان بۆ بیروڕای گشتی گێرایه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش گشت واقعیه‌ته‌كه نییه. هێشتا به‌شێكی گه‌وره له واقعیه‌ته‌كانی ئه‌م جینایه‌ته له خه‌ڵك شاردراوه‌یه.زۆرێك له بریارده‌ران و به‌رێوه به‌رانی ئه‌م جینایه‌ته، له دادستانی گشتیه‌وه تا سه‌رۆكی دادگاكان و باقی جینایه‌تكارانێك كه له كاره‌ساتی كوشتاری زیندانیانی سیاسی له ساڵی 67 ئامرازی به هێزی خومه‌ینی له شه‌ر له دژی زیندانیانی بێ دیفاع بوون، چه‌ند ساڵ دواتر جل و به‌رگی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تیان كرده به‌ر و بۆ رزگار كردنی كه‌شتی قه‌یران لێ دراوی حكومه‌تی ئیسلامی وه‌خۆ كه‌وتن و ئه‌م جاره كه‌شتی ئه‌وانیش له ناو هه‌رگ داگیرسا.له ساڵی 84 دا پاسدار و به‌سیجی پێشوو، “ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد” بۆ رزگار كردنی حكومه‌تی ئیسلامی هاته مه‌یدان و ئامرازی سه‌ره‌كی ئه‌ویش بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی رژیم وه‌ك كه‌سانی پێش خۆی سه‌ركوتی بێ ره‌حمانه و به‌رپا كردنی سێ داره له پێش چاوی خه‌ڵك بوو. دوای ده‌وره‌یه‌كی 4 ساڵه‌ی پراوپر له تاوان و جینایه‌ت له جوزه‌ردانی ساڵی 88 و به پێی پێویستی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژیم و به تایبه‌ت به پێی پروژه‌كانی سپای پاسداران، بۆ جارێكی دیكه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له سندوقه‌كانی ده‌نگ هێنرایه ده‌رێ. له به‌رانبه‌ر ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی یه‌ك ساڵی رابردوو دا ماشێنی كوشتار و سه‌ركوتی رژیمی ئیسلامی زیاتر له جاران كه‌وته كار و زیندانه‌كان جارێكی دیكه له نه‌یاران و ته‌نانه‌ت له خودیه‌كانی رژیم پر كران. دادگاكانی نومایشی بۆ جارێكی دیكه له دژی زیندانیان به‌رپا كران، كه‌سانێك ئیعدام كران و داستانی 30 ساڵه‌ی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.بێ گومان سه‌رئه‌نجام ئه‌و رۆژه دێت كه سه‌رانی جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له دادگای عادڵانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران دادگایی بكرێن، نه‌هێنیه‌كانی جینایاتی بێ ئه‌ژماریان زیاتر له قاو بدرێت و سزای شیاوی خۆیان وه‌رگرن. گیانبه‌خت كردوانی كوشتاری ساڵی 67 و باقی گیانبه‌خت كردوانی رێگای رزگاری مروڤ قه‌د فه‌راموش ناكرێن. بێگومان خه‌ڵكی وشیار و خه‌باتكاری ئێران بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی 36 ساڵ كوشتاری روڵه‌كانیان “نه فه‌راموش ده‌كه‌ن و نه لێان خوش ده‌بن”.