ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی بواری كارناسی ئه‌رشه‌د و دكتۆرا و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی قۆناغی ئه‌زموونی كارناسی ئه‌رشه‌د و دكتۆرا له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی زانیاری له شاری تاران خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن له سیسته‌می په‌روه‌رده و بایه‌خ دان به كێشه و گرفتی خوێندكاران بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان داوه.