به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “سه‌عید ئه‌حمه‌دی دلجوو”، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له ده‌رمانی پێویست بێبه‌شكراوه.
ناوبراو له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی”، ته‌بلیغی دژی نیزام” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی ٤ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. سه‌عید له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، باره‌ها له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌شكراوه. شایانی باسه ناوبراو سه‌ره‌ڕای توشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌شكراوه.