ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی زاهدان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی،
به پێی زانیارییه‌كان، كادری ده‌رمانی قه‌راردادی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام عه‌لی” زاهدان، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. به وته‌ی ناڕازییان حه‌قده‌ستی كادری ده‌رمان، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له سێ مانگه پێیان نه‌دراوه و مانگانه لانیكه‌م سێ تا چوار ملیۆن وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.