ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كادری ده‌رمان و بێهداشتی مه‌شهه‌د دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی له به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزشكی كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كادری ده‌رمان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.