به‌یانی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی ئه‌بۆل بامری، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوندی شارستانی دلێگان تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كاتژمێر پێنجی به‌یانی سێشه‌ممه، هێزه ئیتلاعاتییهكانی ڕژیم له شارستانی دلێگان ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكام دا ئه‌بۆل بامری ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
