ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، ١٣٠ كرێكاری بێكاركراو له كارخانه‌ی مسی درالوو له پارێزگای كرمان، بۆ جارێكی دیكه دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی مسی درالووی كرمان به بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له پڕۆژه‌كه ١٣٠ كرێكاریان بێكار كرد له حاڵێكدا تا مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣ ماوه‌ی قه‌راردادیان مابوو. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت پێشتر به‌ڵێنی په‌رداختی داخوازیی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان دابوو، به‌ڵام نه‌ك به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌ڵكوو ١٣٠ كرێكاریان له خراپترین دۆخی مه‌عیشه‌تی دا بێكار كردووه.
