ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٥ و ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو كرێكاری شاغڵ له پترۆشیمی هێنگام له عه‌سه‌لوویه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و كه‌شاوه‌رزێكی خه‌ڵكی میرجاوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو كرێكاری به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌بدۆلناسر دێهقانی و عهبدۆلڕهئووف ده‌هانی له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار له پترۆشیمی هێنگام، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتوون و گیانیان له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی میرجاوه به ناوی حه‌سه‌ن شه‌هنه‌وازی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر زه‌وی به‌سه‌ر مینێكی چێندراوی سپای پاسداران دا كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
