کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی لاوانی بێكاری غه‌یزانیه‌ی ئه‌هواز له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان

ناڕه‌زایه‌تی لاوانی بێكاری غه‌یزانیه‌ی ئه‌هواز له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌نده‌

هاوكات له‌ گه‌ڵ چوونی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ خوزستان، لاوانی بێكار له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی غه‌یزانیه‌ی ئه‌هواز، له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها بێكاربوونی لاوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناوچه‌كه‌یان، لاوان ‌ بێكارن و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌شكراون.