کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی بیرجه‌ند

مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی بیرجه‌ند 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی بیرجه‌ند بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ڕێگری له‌ كۆچی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به‌ ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.