کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران خۆدڕه‌و

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران خۆدڕه‌و 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌كانی ئێران خودڕه‌و له‌ تاران و ته‌ورێز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئێران خودڕه‌و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.