کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی “ئیمان”ی مه‌شهه‌د له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئیمانی مه‌شهه‌د له‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، په‌ره‌ستارانی پشكدار له‌ پڕۆژه‌ی “ئیمان”ی مه‌شهه‌د له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك په‌ره‌ستار به‌ هیوای داهاتی زۆرتر پشكی شیركه‌تی ئیمانیان كڕیوه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كه‌ په‌ره‌ستار بۆ شوێنه‌ تیجاری و گه‌شتیارییه‌كان دابین ده‌كه‌ن، نرخێكی گونجاویان بۆ پشكداران دیاری نه‌كردووه‌ و چاره‌نووسی سه‌رمایه‌ی ماڵدزراوان دیار نییه‌. ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری تاران خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بوون.