له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستارێكی شاغڵ له ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی شاری شنۆ به ناوی “مینا ڕه‌سووڵپور” له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مینا ڕه‌سووڵپور خه‌ڵكی مهاباد بووه و هێشتا هۆكاری خۆكوژییه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، چه‌ند كادری ده‌رمان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به هۆی كه‌می حه‌قده‌ست، گوشاری كاری، نه‌بوونی هیوا به داهاتوو، بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به كادری ده‌رمان، نه‌دانی داخوازیی و زۆری ساعه‌تی كار له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
