كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی چووكا له ڕزوانشاری گیلان ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار بۆ جارێكی دیكه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، بوژانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له كارخانه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و ڕێگری له داخرانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه بوون.