کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی دژ به‌ ژنان له‌ ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی دژ به‌ ژنان له‌ ئێران 3

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی به‌فرانبار، پیاوێك له‌ شاری برووجێرد سێ خۆشكی خۆی به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوشت.

به‌ وته‌ی پۆلیسی برووجێرد، بكوژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانی به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ هه‌ر سێ خۆشكه‌كه‌ی كردووه‌ و هه‌ر سێكیانی كوشتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ ئێران دا ده‌كوژرێن، به‌ بیانووی پاراستنی نامووس ده‌بنه قوربانی و له‌ ژێر ناوی كێشه‌ی خێزانی په‌روه‌نده‌ بۆ بكوژه‌كانیان درووست ده‌كرێت و له‌ باشترین حاڵه‌ت دا به‌ چه‌ند ساڵ زیندان سزا ده‌درێن.