کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پاڵپشتی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌شت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی كه‌ره‌ج و تاران

په‌یامی پاڵپشتی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌شت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی

كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت، له‌ په‌یامێك دا پشتیوانی خۆیان له به‌یانیه‌ی ٦٨ به‌ندكراوی سیاسی و‌ ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی تاران، قزلحه‌سار و ئێڤین دووپات كرده‌وه‌.

شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، فڕووغ سه‌میع نیا، ئازاده‌ چاووشیان، تینا دلجوو و زۆهره‌ دادڕه‌س وێڕای مه‌حكوومكردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، موجاهد كوركور، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی، سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه‌. به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت كه‌ هه‌ر سێشه‌ممه‌ و به‌شداری كارزای نا بۆ سێداره‌ ده‌بن، له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا له‌ ئاست شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران بوون.