ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی ته‌حری ئه‌لشام هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری دیمه‌شق و سه‌د كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی ته‌حریر ئه‌لشام گه‌ڕه‌كی زۆرئاوایان گه‌مارۆ داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خێزانه كورده‌كان. چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كان، كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك داوه و زیاتر له سه‌د كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی زۆرئاوای دیمه‌شق خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و له سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عس و له ساڵی ١٩٦٣ی زاینی دا له ژێر ناوی درووستكردنی كه‌مه‌ربه‌ندی عه‌ره‌بی، سه‌دان هه‌زار شارومه‌ندی كورد ئاواره كران.