کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار بۆ سزادانی كرێكارانی ناڕازی

11 4 2

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا له‌ سێ پارێزگای ئێران داوای له‌ خاوه‌نكاره‌كان كردووه‌ كرێكارانی به‌شدار له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ر بكه‌ن.

چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی به‌ یاسایی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌كانی كار و به‌بێ سه‌ره‌نج دان به‌ داخوازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی چینی كرێكار، زانیاری ورد له‌ سه‌ر ژیان و كاروباری چالاكانی كرێكاری به‌ خاوه‌نكار ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ر بكرێن. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هۆكاری ئه‌و كاره‌یان ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خاونكار و كرێكار ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستیان ستاندنی مافی دادخوازیی و سه‌ركوتی زۆرتره‌.