ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، دایكانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان به هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رگری كردن له ده‌سكه‌وته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه دووپات كرده‌وه.
دایكانی شۆڕشگێڕ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج، خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ له‌كار خستنی ته‌بلیغاتی ساخته‌ی توركیه، ده‌نگی فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕ تۆمار و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵك به‌رز ڕابگرن و فریوی پڕۆپاگه‌ندای ده‌وڵه‌تی تورك نه‌خۆن.